به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ کۆمیسیۆمی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شوورای ئیسلامی دوابەدوای ڕیککەوتننامەی ئیمارات لەگەڵ ئیسرائیل بە مەبەستی ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکانیان، بەیاننامەیەکی دەرکرد.
لە دۆخێکدا کە ئیسرائیل و ئەمریکا لە هەموو بوارەکان شکستیان هێناوە و بە دوای ستەم لە وڵاتەکانی ترن، بە داخەوە بەرپرسانی ئەبووزەبی بە لەبەرچاو نەگرتنی بەرژەوەندییەکانی نەتەوەی فەلەستین و بەرژەوەندی وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی، بە ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ دوژمنی ئیسرائیلی خەسارێکی دیژکەیان لە ئارمانەکانی فەلەستین دا.
دەسەڵاتدارانی ئەبووزەبی ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیلیان دانەڕشت بەڵکوو لە خەیانەتێکی ئاشکرا وەکوو ئامێرێک بۆ دزە و ستەمی زیاتری ئیسرائیل لە ناوچەکە هەڵسوکەوتیان کرد و بەستێنی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئەو ڕژێمەیان خۆش کردووە و ئەوە بە واتای بەدەستەوەدانی ئۆمەتی ئیسلامی بە دەستی دوژمنە.
دەسەڵاتدارانی ئەبووزەبی ئەوە بزانن کە ئەو ڕێککەوتنە هەر شکست دەهێنێت و تێچوویەکی قورسی بۆ ئەو وڵاتە بەدواوە دەبێت.
بێ گومان نەتەوەی فەلەستین و نەتەوە ئازادەکانی ناوچەکە لە بەرانبەر ئەو هەوڵە بێ دەنگ نابن و ئاگری تووڕەیی ئۆمەتی ئیسلامی داوێنی دەسەڵتدارانی ئیمارات دەگرێتەوە.
342/